تكايه‌ چاوه‌ڕوانبه‌
Skip Navigation Links
هه‌واڵه‌كان
سياسه‌ت
كۆمه‌ڵايه‌تی
رۆشنبيری
راپۆرت
وه‌رزش
 
ميوانانی سه‌رهێڵ  188

ئه‌رشيف
<February 2010>
SuMoTuWeThFrSa
31123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28123456
78910111213
سه‌ردێڕ
سياسه‌ت









ئابووری









08-Sep-2009 02:38:00
بارزانی وەڵامی نامەی منداڵێكی كورد دەداتەوە

بەشی هەواڵ:

دوای ئەوەی لەنامەیەكی كراوەدا منداڵێكی كوردی دانیشتووی وڵاتی فنلەندا داوای لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، ئەگەر منداڵی بچووكی هەبێت حەز دەكات یاری لەگەڵ بكات، سەرۆكی هەرێمیش وەڵامی نامەی ئەو منداڵە دەداتەوە و داواكارە سەردانی كوردستان بكات.

لە نامەیەكی سەرئاواڵادا كە كوردستان راپۆرت لە ژمارە (689 لە 24/8/2009) دا دەقەكەی بڵاوكردەوە، منداڵێكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان بەناوی (سەرۆك ئیبراهیمی) داوای لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردبوو، كەناڵێكی تایبەت بە منداڵان بە زمانی كوردی بكرێتەوە، سەرۆكی هەرێمیش بە واژووی خۆی بە نامەیەك وەڵامی نامەی ئەو منداڵە دەداتەوە، لەنامەی منداڵەكەدا هاتووە "من زمانی کوردی له‌ کارتۆنی کوردی فێربوومه‌. کاناڵی کوردیش هه‌موو رۆژێ سه‌عاتێک کارتۆنی کوردی نیشان ده‌دا، به‌ڵام کاناڵه‌کانی دیکه‌ له‌ به‌یانی تاوەكو ئێوارێ هه‌ر کارتۆنیان هه‌یه‌".

هەروەها لە نامەكەدا ئەوەش هاتووە "هه‌ر به‌ بابم ده‌ڵێم بۆ کاناڵی وامان نییه‌ ده‌ڵێ ده‌بێ به‌ تۆ بڵێم، بابم به‌ قسه‌ی من ناکات، بۆیه‌ منیش نامه‌ بۆ تۆ ده‌نووسم".

لە وەڵامی ئەو نامەیەدا مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هیوای تەمەن درێژی بۆ ئەو منداڵە دەخوازێت و خۆشحاڵی خۆی بە رۆڵەیەكی كوردی وا دڵسۆز لە دوورە وڵات، كە هێندە عاشقی كوردستانە، دەردەبڕێت. لە نامەكەی (بارزانی)دا ئاماژە بەوە دراوە خۆشحاڵ دەبن كە خۆی و خانەوادەكەی سەردانی پایتەختی هەرێمی كوردستان بكەن، بەوپەڕی بەختەوەرییەوە پێشوازیان لێدەكەن. تێیدا هاتوو "زۆر خۆشحاڵ دەبم خۆت و براكەت زاگرۆسی خۆشەویست و دایك و باوكت بێنی بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و بەو پەڕی بەختەوەرییەوە پێشوازیتان لێدەكەین".

سه‌رۆک ئیبراهیمی، خه‌ڵکی شاری شنۆ و نیشته‌جێی وڵاتی فنلاندایە، یەك مەجار نامەكراوەكەی سەرۆك ئیبراهیم لە ماڵپەڕی بۆ رۆژهه‌ڵات لە 14/8/2009 دا بڵاوكرابووەوە.


هه‌واڵ
سياسه‌ت
كۆمه‌ڵايه‌تی
رۆشنبيری
راپۆرت
وه‌رزش
رۆژنامه‌
ژماره‌ 755 له‌  29-12-2009



لاپه‌ڕه‌كان
01   02   03   04   
05   06   07   08   
09   10   11   12   
13   14   15   16   
  ئه‌رشيف
ديمانه‌









Developed By HawlerTech گشت مافێكی پارێزراوه‌